پێدەچێت تسونامی لە ماوەی ٢ کاتژمێر بگاتە شیلی

لە کەنارئاوەکانی شیلی و ئەرجەنتین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ رووی دا و پێدەچێت لە ماوەی ٢ کاتژمێردا تسونامی بگاتە ناوچەکە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن دەزگای هایدرۆگرافی و ئۆقیانوگرافیای هێزی دەریایی کۆماری ئەمریکای باشوورەوە بڵاو کراوە، پێشبینی دەکرێت تسونامی لە کاتژمێر ١١:٣٥ بە کاتی ناوخۆ(١٨:٣٥ی هەرێم) بگاتە وێستگەی ئارتۆرۆ پرات جەمسەری باشوور و وێستگەی ژەنەڕاڵ بێرناردۆ ئۆهیگینز لە کاتژمێر ١٢:٠٠ (١٩:٠٠ی هەرێم). پێشبینی دەکرێت شەپۆلی گەورە لە پۆرتۆ ویلیامز لە کەناڵی بیگل لە کاتژمێر ١٤:٥٠ (٢١:٥٠) دروست بکات.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی شیلی پێشتر بڕیاری چۆڵکردنی ناوچە کەنارییەکانی ناوچەی ماگالانێس بەهۆی مەترسییەکانی تسونامی راگەیاندبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای بومەلەرزەزانی ئەو وڵاتە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٥ ڕێختەر لە دووری ٢١٨ کیلۆمەتر لە پۆرتۆ ویلیامزەوە رووی داوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٢٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری شاری ئوشوایا کە باشووریترین شاری ئەرجەنتینیە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە دەروازەی درەیک بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ فراوانکردنی داگیرکاری لە غەززە بانگێشتی دەیان هەزار سەربازی یەدەگی دەکات. رژێمی داگیرکەر هەوڵی داگیرکردنی غەززە بە گشتی دەدات.
لە پارێزگای گویژۆی وڵاتی چین لە ئەنجامی نوقمبوونی ٤ بەڵەم لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەحمەد ئەلخەلیلی موفتی پاشایەتی عومان راگەیاند، ئۆپڕاسیۆنی بەرخۆدانی یەمەن بۆ سەر دڵی رژێمی سەهیۆنی "سەرکەوتنێکی گەورە" بوو و وتی، "سڵاو لە قارەمانەکان دەکەین کە لەگەڵ حەق وەستاون."
حەماس بڕیاری هێزەکانی سوپای یەمەن بۆ سەپاندنی گەماڕۆی سەربازی بە سەر رژێمی داگیرکەر وەک، "هەڵوێستێکی بوێرانە بۆ پاراستنی روومەتی ئوممەت" وەسف کرد.